ترەمپ: تورکیا مافی کوشتاری کوردەکانی نییە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت، کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا بەندە بە تێكشکانی داعش و دڵنیابوون لە ئاسایشی کوردەکان.

جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٦ی جانیوەری، رایگەیاند: واشنتۆن کاتێک هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە، کە لە تێكشکانی داعش لە لایەن تورکیاوە دڵنیا بێت و کورد لە سوریا هەڕەشەی تورکیای لە سەر نەبێت. بۆڵتۆن هەروەها جەختی لە سەر پارێزراوبوونی هێزەکانی ئەمریکای کردۆتەوە لە کاتی کشانەوەیان لە سوریا.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی هەروەها رایگەیاند، کە کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا کاتی بۆ دیاری نەکراوە و تا ئەو کاتەی، کە داعش بە تەواوەتی لەناو نەچووە، ئەمریکا هەنگاوی کردەیی بۆ کشانەوەی ئەم هێزانە هەڵناگرێت.

بۆلتۆن گوتیشی “واشنتۆن نایهەوێ بە بێ هەماهەنگی ئەوان، هیچ ئۆپەراسیۆن یان جووڵەوەیەکی سەربازی لە لایەن تورکیا لە سەر خاکی سوریا ئەنجام بدرێت”.

بە گوتەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، پێداگری لە سەر پاراستنی باری ئاسایشی کوردەکان دەکات لە سوریا و دەبێ تورکیا لەم بارەوە دڵنیایی تەواو بدات.

بۆڵتۆن لە سەر زاری سەرۆکی وڵاتەکەی راشیگەیاند، کە “تورکیا مافی کوشتاری کوردەکانی نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com