بارزانی لەساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەوادا: چارەسەركردنی دۆزی ڕەوای كورد یارمەتیدەرە بۆ بووژانەوەو ئاشتی لە ناوچەكەدا

0

Barzaniبارزانی لەساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەوادا: چارەسەركردنی دۆزی ڕەوای كورد یارمەتیدەرە بۆ بووژانەوەو ئاشتی لە ناوچەكەدا

نوچەنێت

لەساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد، مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان، پەیامێکی راگەیاند و تێیدا، تەئکیدی لە ئاشتیخوازی و پێکەوە ژیانی گەلانی ناوچەکەکردەوە.

پەیامی سەرۆکی کوردستان

لە ساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەوا (قازی محەمەد)ـدا سڵاو بۆ گیانی پاكی قازی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین.

پێشەوا گیانی خۆی فیدا كرد بۆ ئەوەی گەلەكەی بە زیندوویی بمێنێتەوە.

لەو یادەدا جەخت لە ڕەوایەتیی دۆزی گەلی كورد دەكەینەوەو، پەیاممان بۆ گەلانی ناوچەكە ئاشتیخوازی و پێكەوەژیانە، بێگومان چارەسەركردنی دۆزی ڕەوای كورد یارمەتیدەرە بۆ بووژانەوە و پێشكەوتن و ئاشتی لە ناوچەكەماندا.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com