دوو روانگەی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی سوریاـوە ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت-المیادین

کۆمکاری عەرەبی، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەبارەت بە سوریا کۆدەبێتەوە.

کەناڵی المیادین، لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک ئاشكرای کردووە، کە کۆمکاری عەرەبی چوارشەممەی داهاتوو لەبارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ دیمەشق کۆدەبێتەوە و تاوتوێێ ئەم پرسە دەکات.

لە ئێستادا دوو ڕوانگە سەبارەت بەم پرسە لە ئارادایە. روانگەیەکی یەکەم جەخت لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ ئەندامەتی ئەم یەکێتییە دەکات؛ بەرامبەر بەم روانگەیە بۆچوونێک هەیە، کە پێێ وایە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی، تەنها باس لە سەر کرادنەوەی باڵیۆزخانەکان لە سوریا بکرێتەوە و بابەتی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بۆ کاتێکی دیکە دوا بخرێت.

رۆژنامەی الاهرام، لە راپۆرتێکی دیکەدا دەڵێت “زۆریەک لە ولاتانی عەرەبی لەوانەی وڵاتانی کەنداو لە پلانیاندایە، کە پرسی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیان لە گەڵ رژێمی سوریا، بخەنە سەر مێزی گفتوگۆ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com