نوچەنێت-یەنی شەفەق
پێشنیاری ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ لە لایەن تورکیاوە، رەتکراوەتەوە.
رۆژنامەی یەنی شەفەق، لە راپۆرتێکی خۆیدا ئاشکرای دەکات، کە لە ماوەی رابردوودا شاندێکی ئەمریکی سەردانی ئەنقەرەی کردووە و هەوڵی داوە ئەنقەرە رازی بکات، تاکوو رێککەوتنی ئێس-٤٠٠ لە گەڵ مۆسکۆ هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە بەرپرسانی ئەنقەرە ئەم پێشنیارەی واشنتۆنیان رەتکردۆتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، کە ئەمریکا رەزامەندی لە سەر فرۆشتنی سیستەمی دژەموشەکی پاتریۆس بە ئەنقەرە دەربڕیوە.
هاوکات مۆسکۆ رایگەینادووە، کە کڕینی پاتریۆت رێگر نابێ لە بەردەم فرۆشتنی ئێس-٤٠٠ بە ئەنقەرە و رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.