نوچەنێت-ئاژانسەکان
گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل دەڵێت، گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ رژێمی بەشار ئەسەد بە دوور نازانین و هەوڵمان پێکهێنانی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمییە لە باکوری سوریا.
ریدۆر خەلیل، گوتەبێژی یەپەگە، هەروەها جەخت لە سەر مانەوەی هێزەکانیان دەکاتەوە لە ناوچەکە.
ریدۆر خەلیل، پێشتر بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای گوتووە، کە لە هەوڵدان بە نێوەندگیری روسیا لە گەڵ رژێمی بەشار ئەسەد، بگەنە رێککەوتنێکی سیاسی.
بە گوتەی ریدۆر خەلیل، ناکرێ رێککەوتن لە گەڵ دیمەشق رەتبکەنەوە، هەر چۆنێک بێت ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگە بەشێکە لە خاکی سوریا.