نوچەنێت-نیوز ماکس
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە وتووێژ لە گەڵ نیوز ماکس دەڵێت، واشنتۆن بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران، زەمینەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی فەراهەم کردووە.
مایک پەمپیۆ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، جەخت لە سەر نزیکبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت “هەوڵی رێککەوتن لە نێوان ئەم لایەنانە دەدەین”.
بە گوتەی پەمپیۆ، واشنتۆن بە ئاراستەی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک، کە گرەنتی ئاسایشی ئەمریکا بکات، هەوڵی دروستکردنی کەناڵی پەیوەندی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل داوە.
پەمپیۆ هەروەها دەڵێت، سەرباری بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا، واشنتۆن پێداگری لە سەر پشتیوانی و هاوکاری وڵاتانی هاوبەش و هاوپەیمان دەکاتەوە و واشنتۆن لەم بارەوە سیاسەتی نەگۆڕە.