نوچەنێت
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی ئەو پەنابەرە سورییانەی لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان، گەیشتە ٢٩٤ هەزار و ٤٨٠ کەس.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی فەرمانگەی کۆچ لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٢٩٤ هەزار و ٤٨٠ پەنابەری سوری نیشتەجێبوو گەڕاونەتەوە سوریا، مافی نیشتەجێبوون بە ٨٥٣ هەزار و ٢٧٤ بیانی دراوە، ٢٦٨ هەزار و ٣ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران و ٥٥ هەزار و ٨٩٤ کۆچبەری نایاسایی سنوورداش کراون.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ٦ هەزار و ٢٧٨ قاچاخچی کۆچبەرە نایاساییەکان دەستگیرکراون، ٩ کۆچبەری نایاساییش لەڕێگەی قاچاخی دەریاوانی لە دەریا خنکان و گیانیان لەدەستداوە.