نوچەنێت-تی.ئاڕ.تی
وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، واشنتۆن لە پەیوەندی لە گەڵ رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن بە ئەنقەرە، هەنگاوی ئەرێنی دەنێ.
عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا، بە ئاماژەدان بە سەردانی بەرپرسانی دەزگای دادی ئەمریکا بۆ ئەنقەرە و دیدار و گفتوگۆیان لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا، دەڵێت “ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ رادەستکردنی فەتحوڵڵا گولان، هەنگاوی ئەرێنی هەڵدەگرێت”.
پێشتریش هەواڵی پەیوەست بە رادەستکردنی گولەن لە لایەن ئەمریکاوە بڵاو بۆتەوە، بەڵام بە شێوەی فەرمی لە لایەن ئەمریکاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
گولەن هاوپەیمانی پیشووی رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رەوتی گولەن، وەک هۆکاری سەرەکی کودەتای مانگی جولای ٢٠١٦ی تورکیا تۆمەتبارە، لەم رووەوە ئەنقەرە داوای رادەستکردنی ناوبراوی کردووە.