نوچەنێت-رۆیتەرز
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە بارەی سوریاوە نوێترین هەڵوێستی خۆی وەرگرت.
جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ شمەمە ٥ی جانیوەری، لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا، هۆشداری دایە رژێمی بەشار ئەسەد.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، ئەمڕۆ لە کاتی گەیشتنی بە ئیسرائیل، گوتی: لۆ٠،هیچ گۆڕانکاریەک لە هەڵوێستی ئەمریکا لە بارەی بە کارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە پێکنەهاتووە.
بۆڵتۆن هۆشداری دەداتە رژێمی ئەسەد و دەڵێت: لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی خەڵکی مەدەنی سوریا، رژێمی بەشار ئەسەد لە گەڵ توندترین کاردانەوەی واشنتۆن بەرەوڕوو دەبێتەوە.
بۆڵتۆن هەروەها گوتی “ئەسەد نابێ لەم بارەوە گومانی هەبێت و لە وەهمدا بژی”.