نوچەنێت-پۆلۆتیکۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژانی داهاتوو سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
پێگەی پۆلۆتییکۆ، لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە رۆژانی داهاتوو سەردانی وڵاتانی عەرەبی دەکات.
پۆمپیۆ لەم سەردانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،سەبارەت بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە گەل سەرانی وڵاتانی عەرەبی دیدار و گفتوگۆ دەکات.
گەشتی سەردانەکانی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا بۆ وڵاتانی عەرەبی، لە میانی رۆژانی ٨ بۆ ١٥ جانیوەری ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، بڕیارە سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی میسر، بەحرێن، ئیمارات، قەتەر، سعودیە، عەمان و کوێت بکات. پێدەچێ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکیش سەردانی عێراق بکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیانێکدا رایگەیاندووە، پۆمپیۆ لە میسر سەبارەت بە پابەندی ئەمریکا بە ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوتارێک پێشكەش دەکات.