هەڵوێستی نوێی واشنتۆن بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سەرباری ئەوەی، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا دەرکردووە، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا دەڵێت “هیچ کاتێک بۆ کشانەوەی ئەم هێزانە دیاری نەکراوە.

“بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە، کە تاکوو ئێستا کات بۆ کشانەوەی ئەم هێزانە لە سوریا دیاری نەکراوە.

پێشتر ئاژانسەکانی هەواڵ لە سەر زمانی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، کە دۆناڵد ترەمپ، تەنها چوار مانگ مۆڵەتی بۆ پێنتاگۆن دیاری کردووە، کە هێزەکانیان لە سوریا بکشێننەوە.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دڵنیایی دەدات، کە واشنتۆن پشتی هاوپەیمانانی خۆی لە  شەڕی دژ بە داعش چۆڵ ناکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com