نوچەنێت-سومریە نیوز
هاوپەیمانی نەسر لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی چوونەوە دەرەوەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لەم وڵاتە هەڵوێستی وەرگرت.
هاوپەیمانی نەسر لەم راگەیێندراوەی خۆیدا، هەواڵی چوونە دەرەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لەم وڵاتە رەتدەکاتەوە.
بە گوێڕەی راگەیێندراوەکەی هاوپەیمانی نەسر، هەواڵی پەیوەست بە دەرچووونی عەبادی لە عێراق و بەغدا دوورە لە راستی و ئەم هەواڵە بەشێکە لە رکابەرایەتی سیاسی ناتەندروست لە لایەن کەسانی نابەرپرسەوە.
راگەیێندراوەکە دەشڵێت “پێشتریش هەواڵ و زانیاری هەڵە لە بارەی دارایی و سامانی عەبادی بڵاوبۆتەوە؛ هەمووان دەزانن، کە عەبادی هیچ کات سامانی وڵاتی بۆ بەرژوەندەی کەسی خۆی بەکارنەهێناوە”.