نوچەنێت: ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكادا رایگەیاند، جێمس جێفری، كە نوێنەری ئەمریكایە لە سوریا، لە شوێنی برێت مەكگۆرك، دەبێتە نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا لە ھاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە برێت مهكگورك، نێردهی تایبهتی سهرۆكایهتی ئهمهریكا له هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی داعش، كه رۆژی ٢٢-١٢-٢٠١٨ دهستی لهكاركێشایهوه و رایگهیاند “رۆژی ٣١-١٢-٢٠١٨، دوایین رۆژی كاركردنی بووه له وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا.
دوای دەستلەكاركێشانەوەی جیمس ماتیس، وەزیری بەرگری، لەبەرامبەر بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، بۆ كشاندنەوەی ھێزەكانی ئەو وڵاتە لە سوریا، مەكگۆركیش دەستی لەكاركێشایەوە. دوای ئەوەش ترەمپ لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەو مەكگۆرك ناناسێت و لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن ئۆباماوە دیاركراوە.
جێفری لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٨ جێگری راوێژكاری نیشتمانی ئەمەریكا بووە، لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ باڵیوزی ئەمەریكا بووە لە توركیا، دواتریش بووەتە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق. هەروەها لە ١٧-٨-٢٠١٨ وەك بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەست بەكاربوو.
