نوچەنێت: ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سوریا رەتکردەوە و رایگەیاند، نیگەرانین لە کەمی زانیارییەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە شەوی رابردوو، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا رایگەیاند “ئەرکی وەزارەتی دەرەوە بریتییە لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە کە یەکێک لە فەرمانەکان بریتییە لە دڵنیابوونەوە لەوەی سوپای تورکیا، کوشتاری دژ بە کورد ئەنجام نادات و پێکهاتە ئایینییەکانی ناو سووریا پارێزراو دەبن”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، نیگه‌رانی له‌باره‌ی گوته‌كانی مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ده‌رهه‌ق به سوپای توركیا ده‌ربڕی و به تووندی سه‌ركۆنه‌ی كرد.
حامی ئاكسۆی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له راگه‌یێندراوێكدا لە وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، کە گوتبووی، ”یەکێک لە فەرمانەکان بریتییە لە دڵنیابوونەوە لەوەی سوپای تورکیا کوشتاری دژ بە کورد ئەنجام نادات و پێکهاتە ئایینییەکانی ناو سوریا پارێزراو دەبن”.
لە راگەیەندراوەکەدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دەڵێت “ته‌واوی گوته‌كانی پۆمپیۆ له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆك و شێوازی ئاخاوتن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر پۆمپیۆ رێكخراوی یه‌په‌گه-ی تیرۆریست و كورد وه‌ك یه‌ك ده‌بینێت و به ئه‌نقه‌ست به‌مشێوه‌یه ئاماژه‌ی پێ نه‌دابێت، ئه‌وا بێ زانیارییه و ئێمه‌ش نیگه‌رانین له كه‌می زانیارییه‌كانی”.
ئاكسۆی ده‌شڵێت “توركیا بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و گه‌لی سوریا، به‌ره‌نگاری گروپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه، یه‌په‌گه، په‌یه‌ده و داعش بووه‌ته‌وه و درێژه به‌م چالاكییانه‌ش ده‌دات. هه‌روه‌ها له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی سوریا به كوردیشه‌وه له ئامێزگرتووه و پاراستوونیه‌تی. به‌ڵام ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م جۆره لێدوانه چه‌واشه‌كارانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و شێواندنی خه‌باتی توركیا له دژی گروپه تیرۆریسته‌كان به تێكه‌ڵكردنی بۆ مه‌رامێكی جیاواز هه‌رگیز قبووڵ ناكه‌ین”.
ئاكسۆی گوتووشیەتی “هاوكات به هاوبه‌ش ناساندنی گروپی تیرۆریستی یه‌په‌گه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هێنانه ریزی توركیا، به‌تووندی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین. توركیا له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسی و سیاسییه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا، هه‌وڵه‌كانیشی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له سوریا. هه‌روه‌ها سه‌دان هه‌زار كوردی هه‌ڵاتوو له‌ژێر جه‌ور و گوشاری یه‌په‌گه / په‌یه‌ده له خاكی توركیاوه له ئامێز گرتووه و میوانداری كردوون”.