نوچەنێت: ئاژانسەکان
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت، ھێشتا ئەرکیان لە سوریا کۆتایی نەھاتووە.
دوای کۆبوونەوەی پاتریک شانەھان، وەزیری بەرگری ئەمەریکا بەوەکالەت، لەگەڵ وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و بەرپرسی دەستەی ھاوبەشی سوپای ئەمەریکا لەبارەی سوریا، ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن ئاشکرای کرد، كە هێشتا ئەرکی ئەمەریکا لە سوریا کۆتایی نەھاتووە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی پنتاگۆن، لەوەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا کە ئایا ئەمە بە واتای گۆڕینی ھەڵوێستی ئەمەریکا دێت لە سوریا؟ رایگەیاندووە “تەنیا ئەوەندە دەتوانم بڵێم، کە ھێشتا ئەرکمان لە سووریا کۆتایی نەھاتووە بە تایبەتی لەشەڕی دژ بە داعش”.