ئێران وەڵامی ئەمریکای دایەوە

0

نوچەنێت

ئێران لە وەڵامی ئەمریکا رایگەیاند، چالاکییە موشەکییەکانی پێشێلی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش نین و ئەمریکاش لەو ئاستە نییە لەم بارەوە وانە بە کەس بڵێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە لە راگەیێندراوێکدا، چالاکیییە موشەکییەکانی ئێران بە پێشێلکردنی بڕیاری ٢٢٣١ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دادەنێت، کە تیایدا داوا لە ئێران دەکات هیچ چالاکییەکی پەیوەست بە توانای موشەکی بالیستیی تاقی نەکاتەوە، کە دەکرێت ئەو موشەکانە بکرێنە موشەکی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی. 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتێکیدا وەڵامی هۆشدارییەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی چالاکییە موشەکییەکانی وڵاتەکەی دەداتەوە و رایگەیاندووە “ناردنی موشەک بۆ بۆشایی ئاسمان و هەروەها تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستییەکانی ئێران، پێشێلکاری نییە بەرامبەر بە بڕیاری ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش”.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەداوە، ئەمریکا لەو پێگەیەدا نییە، کە وانە بە وڵاتانی دیکە بڵێت، چونکە خۆشی پێشێلی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com