نوچەنێت-سکای نیوز
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا مانەوەی ئەسەد لە سەر دەسەڵات بۆ پشتگیری مۆسکۆ دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، لە وەها دۆخێکدا چاوەرێ دەکرێ زۆریەک لە وڵاتانی جیهان پەیوەندیەکانیان لە گەڵ سوریا ئاسایی بکەنەوە.
جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، روسیا لە ئێستادا ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی لە سوریا بۆ خۆی مسۆگەر کردووە و ئەمەش مانای وایە، کە بەرامبەر بەم وڵاتە بەرپرسیارێتی قورسی دەکەوێتە ئەستۆ.
هانت دەشڵێت، هەوڵەکان بۆ لادانی ئەسەد، تاکوو ئێستا نەگەیشتۆتە ئەنجام و مانەوەشی لە دەسەڵات کاتییە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە دۆخی سوریا دەخاتەڕوو و دەڵێت “هەڵوێستی لەندەن لە سەرەتاوە ڕوون بووە، بە مانەوەی ئەسەد ئاشتی و ئارامی پایەدار لە سوریا بە دی ناکرێت. دەبێ دڵنیا ببینەوە، کە ئەسەد چیتر لە دژی خەڵکی ئەم وڵاتە چەکی کیمیایی بەکارناهێنێت.