پەمپیۆ هۆشداری دەداتە ئێران

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی موشەکی ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت ئەگەر لە سەر تاقیکردنەوەی موشەکی بەردەوام بێت، لە گەڵ دەرهاویشتەی ئابوری و سیاسی قورس بەرەوڕوو دەبێتەوە.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی جانیوەری جەختیشی کردەوە، کە واشنتۆن ناتوانێ بە دیار سیاسەتی تێکدەرانەی ئێران ڕاوەستێ و ئەمن و ئاسایشی جیهانی بکەوێتە مەترسییەوە.

پەمپیۆ لەم بارەیەوە گوتی: ڕاسپاردەمان بۆ ئێران ئەوەیە، کە چیدی لە هەنگاوی دنەدەرانەی تاقیکردنەوەی موشەکی خۆی بە دوور بگرێت، تا چیدی تاران لە رووی دیپلۆماسی گۆشەگیر نەکەوێت.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا راشیگەیاند، کە بەرنامەی موشەکی ئێران، یەکێکە لە ئەولەوییەتەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش و لە ساڵی ٢٠١٩ کار لە سەر ئەم کەیسە دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com