تاوانێکی دیکەی داعش لە موسڵ راگەیێندرا

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسێکی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت، چەكدارانی داعش سێ هاوڵاتیان لە رۆژئاوای شاری موسڵ كوشت.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، سەرکەوتنی تەواوی بەسەر داعشدا راگەیاند، بەڵام ئەو گروپە لە ماوەکانی رابردوو دەستیان بە چالاکییەکانیان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا و دیالە کردووەتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ، لەبارەی چاڵاکی چەکدارانی داعش رایگەیاند “ئەمرۆ پێنجشەممە ٣-١-٢٠١٩، چەكدارانی داعش سێ هاوڵاتیان لە ناوچەیەكی نزیك بادوش لە رۆژئاوای موسڵ كوشتووە”.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ دەشڵێت “ناوەندی میدیای ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش، دەستگیركردنی چەكدارێكی داعشی لە ناوچەیەكی دیكەی رۆژئاوای موسڵ راگەیاند كە دەستی ھەبووە لە كوشتنی ھاووڵاتیان و ئەندامانی ھێزە ئەمنییەكان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com