نوچەنێت-سپۆتنیک
سەرۆکی فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا روسیەکەی دەڵێت، ئەولەوییەتی پاریس لە سوریا شەڕی دژ بە تیرۆریزمە.
کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا، لە بەیانێکدا بە ئاماژەدان بە گفتوگۆی تەلەفۆنی ئیمانۆئێل ماکرۆن لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە، ماکرۆن جەختی لە سەر شەری دژ بە تیرۆر لە سوریا کردۆتەوە.
بە گوێڕەی بەیانی کۆشکی ئەلیزە، ئامانجی سەرەکی پاریس، لە ئێستادا ریشەکێش کردنی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمە لە ناوچەکە.
کۆشکی ئەلیزە هەروەها رایگەیاندووە، کە شەڕی داعش نەگەیشتۆتە کۆتایی و ئەم شەڕە لە چووارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەم گروپە بەردەوامە.
ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاندووە، ماکرۆن و پوتین، سەبارەت بە سوریا گفتوگۆیەکی چروپڕیان ئەنجام داوە.