ترەمپ: رێگریم لە جەنگی جیهانی سێیەم کرد

0

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆریای باکوور هەنگاوی باشی بەخۆیەوە بینیوە و کیم جۆنگ ئون نامەیەکی “زۆر تایبەتی” بۆ ناردووە و ئامادەیە جارێکی دیکە لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

رۆژی چوارشەممە ٢-١-٢٠١٩، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتی کۆبوونەوەی کابینەکەی حکومەتەکەیدا، لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون رایگەیاند: پەیوەندییەکانیان هەنگاوی باشی بڕیوە و ئامادەیە جارێکی دیکەش لەگەڵ کیم کۆببێتەوە. دەشڵێت “نامەیەکی مەزنم لەلایەن کیم جۆنگ ئوونەوە پێگەیشتووە، ئەو چەند کەسەی کە نامەکەم نیشانداون، هەرگیز نامەی لەم شێوەیان نەنووسیووە”. 

ئێمە لەگەڵ کۆریای باکوور پێشکەوتنی زۆرمان بەخۆوە دیووە، ئێمە و رێبەر کیم جۆنگ ئون پەیوەندییەکی زۆر باشمان دامەزراندووە و کۆمەڵێک شتی باش روودەدەن.”

ترەمپ گوتیشی “بە نزیکبوونەوە لە کۆریای باکوور، رێگریم لە جەنگی سێیەمی جیهانی کردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com