ترەمپ: کورد تۆزێك نه‌وتیان هه‌یه، ده‌یفرۆشن به‌ ئێران

0

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکیدا رایگەیاند “کورد تۆزێك نه‌وتیان هه‌یه، ده‌یفرۆشن به‌ ئێران، ئێمەش ئەو بابەتەمان پێخۆش نییە”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەیدا رایگەیاند “ئێستا كورد، شتەکە زۆر سەرنجڕاکێشە، تورکیا حەزیان پێناكات، هه‌ندێكیش خۆشیاندەوێن. منیش حەزم لەو راستییە نییە، کە ئەوان تۆزێک نەوتیان هەیە دەیفرۆشن بە ئێران. ئێمە داوامان لێکردوون نەیفرۆشن بە ئێران. بەڵام کورد نەوت دەفرۆشن بە ئێران. ئه‌مه‌ شتێك نییه‌ ببێته‌ جێگه‌ی جۆش و خرۆشی ئێمه‌، من هه‌رگیز به‌وه‌ خۆشحاڵ نیم. لە هەمانکاتدا ئەوان شەڕ باش دەکەن کاتێک ئێمە شانبەشانیان شەڕ دەکەین، کاتێک ٣٠ فڕۆکەی ئێف ١٨ لە پێشیانەوە دەنێرین زۆر باشتر شەڕ دەکەن لەو کاتەی کە ناینێرین. لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێ کورد بپارێزین بەڵام نامەوێ بۆ هەمیشە لە سووریا بمێنینەوە”.

ترەمپ بەرگری لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا کرد، بەڵام جەختیکردەوە، دەیانەوێ کورد بپارێزن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com