ئیسرائیل یەکەیەکی سەربازی نوێ پێکدێنێ

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

پێگەی ئینتەرنێتی سوپای ئیسرائیل ئاشكرای دەکات، کە سوپای ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و جوڵەکانی حزبوڵڵای لوبنان، یەکەکەی سەربازی نوێ پێکدێنی.

روی لۆڤی، فەرماندەی تیپی بارام، کە بەرپرسایەتی پاراستنی ناوچەی “الجلیل”ـی رۆژئاوای لە ئەستۆیە، دەڵێت “یەکەیەکی سەربازی نوێ بە ناوی دەروازەکانی ئاگر پێکهاتووە، کە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی سیناریۆوە جەنگیەکانی لە ئەستۆیە”.

بە گوتەی ئەم فەرماندە ئیسرائیلیە، ئەم یەکە سەربازیە خاڵی وەرچەرخانە لە پاراستنی سنوورەکانی باکوری ئیسرائیل.

ئامانج لە پێکهێنانی ئەم هێزە نوێیە، یەکەم لایەنی بەرگریکارانەیە و دووەم هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حزبوڵڵای لوبنان و تێکشکانی هێڵی بەرگری ئەم رێکخراوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com