نوچەنێت
وه‌زاره‌تى به‌رگرى سوريا، ئاشکرای کرد، کە نزيكه‌ى ٤٠٠ شه‌ڕڤانى كورد له منبج كشاونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى سوريا رايگه‌ياند، ئه‌و شه‌ڕڤانه كوردانه منبحيان به‌ره‌و كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى فورات به‌جێهێشتووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا دەڵێت، له سەرەتای ئه‌م مانگه‌وه، رێككه‌وتنى نێوان سوريا و يه‌كينه كوردييه‌كان چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و به گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه له قۆناغى يه‌كه‌مدا كاروانێكى ئه‌و هێزانه منبج به‌جێده‌هێڵن. ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌مڕۆ زياتر له ٣٠ پاس يه‌كينه كوردييه‌كانيان له منبجه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات گواستووه‌ته‌وه.
رۆژى ٢٨ ديسێمبه‌رى ٢٠١٨، سوپاى سوريا رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان چوونه‌ته ناو شارى منبجه‌وه و ئاڵاى سوريايان تێدا هه‌ڵكردووه.