وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، ئێڕان و فەرەنسا سەردانی بەغدا دەکەن

0

نوچەنێت-بغدادالیوم

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، لە مانگی جانیوەری، هەر یەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، ئێران و فەرەنسا، سەردانی بەغدا دەکەن.

«محمد علی الحکیم»، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی جانیوەری رایگەیاند، کە هەر یەک لە جەواد زەریف، مایک پەمپیۆ و ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ئەمریکا و فەرەنسا، لە رۆژانی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکەن.

بە گوتەی«محمد علی الحکیم»، سبەی (پێنجشەممە) وێڕای سەرۆککۆماری عێراق سەردانی تورکیا دەکەن و لە میانی سەردانێکی یەک رۆژە بۆ ئەم وڵاتە، سەبارەت بە دۆخی سوریا و پرسی ئاسایشی هاوبەش لە گەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە دیدار و گفتوگۆ دەکەن.

لە بارەی  کۆڕبەندی ئابوری کۆمکاری عەرەبی، کە بڕیارە کۆتایی مانگی جانیوەری لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوە بچێت، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، کە شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداری لەم کۆڕە دەکەن.

وەزیری دەرەوەی عێراق، هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی خستەڕوو. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com