ترەمپ وەڵامی کیم جۆن ئون دەداتەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی پەیامی سەرۆکی کۆریای باکور، بە بۆنەی دەستپێکی سەری ساڵی نوێی زایینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا ئامادەیی و ویستی خۆی بۆ دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ کیم جۆنگ ئون خستەڕوو.

دۆناڵد ترەمپ، لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا دەڵێت: کیم جۆنگ ئون، رایگەیاندووە، کە کۆریای باکور چیدی هەوڵی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی و تاویکردنەوەی نادات، یان ئەوەی، کە ئەم چەکانە رادەستی هیچ وڵاتێکی دیکە ناکات. ئەو ئامادەیە کە لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبێتەوە.

ترەمپ هەروەها نووسیویەتی “من ئامادەم لە گەڵ سکرتێری گشتی پارتی کرێکارانی کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا، کیم، کەسێک، کە هەستی بە تواناییە ئابوریەکانی وڵاتەکەی کردووە، دیدار و گفتوگۆ بکەم.

بەهاری رابردوو، سەرۆکانی دوو وڵات لە سەنگاپور کۆبوونەوە و لە سەر داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە پیۆنگ یانگ رێککەوتن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com