نوچەنێت
هۆڵه‌ندا كۆتایی به هێرشه ئاسمانییه‌كانی دژی داعش له عێراق و سوریا دێنێت، به‌ڵام له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆڵه‌ندا لە راگەیێندراوێکد ئاشكرای كرد، كه له ٢-١-٢٠١٩ـه‌وه، كۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی دژی داعش له عێراق و سوریا دێنێت و سه‌رجه‌م فڕۆكه ئێف ١٦ـەكانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆڵه‌ندا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له هاوكارییه‌كانیان به هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆڵه‌ندا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، به چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگی، به‌شداریان له ده‌یان ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی دژی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سوریا كردووه، به‌ڵام ئێستا ناچارن كۆتایی به‌و ئه‌ركه بێنن، چونكه وه‌كو ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، هێزی ئاسمانی هۆڵه‌ندا له شوێنێكی دیكه پێویسته.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، بێیلیڤلد-سخاوتن، وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا ئاشكرای كردووه، شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه و سه‌قامگیری عێراق هێشتا ناسكه و پێویستی به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.