نوچەنێت-هەواڵنێریی فەڕەنسا
دوای هەشت ساڵ شەڕی ناوخۆیی سوریا، لە ئێستادا ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەد تووشی بێ هیوایی بوونە.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە کەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد بێ هیوا بووە، بە تایبەت، کە ئێستا لە ئیدلیب گەمارۆ دراون و هیچ رێگایەکیان بۆ هەڵاتن یان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە بەردەم نەماوە.
هەموو ململانێێەکی سیاسی و مەیدانی شەڕەکان بۆ خستنی رژێمی ئەسەد شکستی هێناوە و ئەسەد زیاتر لە هەموو کاتێک بەهێزترە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بەشار ئەسەد بە هاوکاری ئێران و روسیا، توانی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری خۆی لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا پاشەکشە پێبکات و توانی بەشی زۆری خاکی ئەم وڵاتە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە هەوڵەکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ ئەندامەتی لە کۆمکاری عەرەبی، چەند قات زیاتر ئۆپۆزسیۆنی سوریای بێ هیوا و تووڕە کردووە.