ئەڵمانیا یاسای پەنابەران دەگۆڕێ

0

نوچەنیت-بیڵد

وەزیری ناوخۆی ئەڵـمانیا، لە گفتوگۆیەکدا باس لە گۆڕینی یاسای پەنابەرانی ئەم وڵاتە دەکات.

هورست زیهوفر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، لە گفتوگۆ لە گەڵ گۆڤاری بیڵد، باس لە گۆڕینی چەند خاڵێکی یاسای پەنابەران دەکات و دەڵێت: لە هەندێک ڕووەوە ناکرێ بە هۆکاری یاسایی لێپێچینەوە ومامەڵە لە گەڵ ئەو کۆچبەر و پەنابەرانە بکرێت، کە سەرپێچییان لە یاساکانی پەنابەری کردووە.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، ئاماژەی بە هێرشی پەنابەرانی عێراقی و ئەفغانی بۆ سەر هاوڵاتیانی ئەڵـمانیا  کردووە و رایگەیاندووە، کە بەم زووانە بە پێی یاسا مامەڵەیان لە گەڵ دەکرێت.

جێێ ئاماژەیە، ژمارەیەک لە سیاسیەکانی ئەڵمانیا دژ بە ستراتیژی راوێژکاری ئەم وڵاتە، سەبارەت بە پەنابەرانن، کە بە سیاسەتی دەرگا کراوەکان دەناسرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com