نوچەنێت
هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٨دەکرێت و وەزارەتی پێشمەرگە یەکەم وەزارەت دەبێ کە موچە وەردەگرێت.
پێشتر وەزارەتی دارای رایگەیاند، کە هەر ٣٠رۆژ جارێک موچە دابەش دەکرێت و دواناکەوێت. بۆ ئەم مەبەستەش مانگانە پێویستیان بە بڕی ٧٢٥ملیار دینارە. بەپێی رێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق، لەو بڕە پارەیە ٣١٧ ملیار دینار حکومەتی عیراق دەینێرێت، بەڵام پارەی سێ مانگی نەناردووە.