نوچەنێت
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له‌باره‌ی گه‌مارۆدانی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق روونكردنه‌وه ده‌دات و باسی داخستنی هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه ده‌كات، كه ماڵه‌كه‌ی ئه‌ویشی تێدا بووه.
روونكردنه‌وه‌كه‌ی عەبادی پاش ئه‌وه‌یه ، كه رۆژی سێشه‌ممه 1/1/2019، هێزێكی پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ستابوون به داخستنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون و ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادیش له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا بووه.
نووسینگه‌ی عه‌بادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دەڵێن “په‌یوه‌ندیمان به نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه و گوتوویانه، له‌وباره‌یه‌وه پرسیار و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كردینه‌وه و هیچ شتێكیان بۆ رووننه‌كردینه‌وه. هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش هه‌ر گرژییه‌كمان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و دواین شوێنه‌كان به‌و ماڵه‌شه‌وه درایه ده‌ست ئه‌و هێزه، به‌ڵام له‌و هه‌ڵسوكه‌وته له ناكاوه تووشی شۆك بووین”.
له‌و به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی عه‌بادیدا هاتووه “هه‌ر دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیی به حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه كردووه و گوتوویه‌تی: “ئه‌و كاره به‌بێ ئاگاداریی من كراوه. ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه له چوارچێوه راست و درووسته‌كاندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌كه”.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌دراوه، ئێستا زانیاریی هه‌ڵه هه‌یه و دوورن له راستییه‌وه و ئامانجه‌كانیان روونه بۆ هه‌مووان كه له پێناو چه‌واشاره‌كاریی رای گشتییه و له‌وه‌ش روونتر، ئامانجی سیاسی له ژماره‌یه‌كی زۆری بڕیار و رێنماییه‌كاندا هه‌یه”.