نوچەنێت: جەزیرە
يه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسان رايگه‌ياند، له ٢٠١٨‌دا له جيهان ٩٤ رۆژنامه‌نووس به ئه‌نقه‌ست و له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌كان و تهقهلێكردنيان كوژراوون.
له راپۆرتى رێكخراوه‌كه‌دا، پرسى كوشتنى جه‌مال خاشقچى، رۆژنامه‌نووسى سعوودييه، وه‌ك به‌ڵگه‌يه‌كى روون بۆ ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى رووى له رۆژنامه‌نووسان كردووه، باسكراوه.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، ئه‌فغانستان مه‌ترسيدارترين وڵاته بۆ رۆژنامه‌نووسان و ١٦ رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوه.
دواى ئه‌فغانستان مه‌كسيك دێت و تێيدا ١١ رۆژنامه‌نووس كوژراوون.
له وڵاتانى عه‌ره‌بيش، يه‌مه‌ن له ريزبه‌ندى سێيه‌م وڵاتى جيهان و يه‌كه‌مى عهرهبييه بۆ كوژرانى رۆژنامه‌نووسان و ساڵى رابردوو ٩ رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوون.
له‌و باره‌يه‌وه، رێكخراوى رۆژنامه‌نووسانى بێ سنوور، رايگه‌ياندووه، له يه‌مه‌ن ١٢ رۆژنامه‌نووس كوژراوون و 6يان له لايه‌ن هاوپه‌يمانى سعوودييه و ئيماراته‌وه كوژراوون و چواريشيان له لايه‌ن حووسييه‌كان و دوانيشيان له لايه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراو كوژراوون.
دواى ئه‌و وڵاتانه‌ش سووريا دێت، كه ٨ رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوه و به دواى ئه‌ويشدا، هيندستان دێت، كه ٧ رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوه و پاشان هه‌ريه‌ك له ئه‌مه‌ريكا، سۆماڵ و پاكستان دێن، كه هه‌ريه‌كه‌يان ٥ رۆژنامهنووسيان تێدا كوژراوه.