نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزیری بەرگری فەرەنسا دەڵێت، شەڕ لە دژی داعش دەبێ بەرلە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بگاتە کۆتایی خۆی.
فلۆڕانس بارلی، وەزیری بەرگری فەرەنسا، ئەمڕۆ سێشەممە ١ی جانیوەری، لە میانی سەردانی بۆ بنکەی ئاسمانی ئێچ ٥ی ئۆردن و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەربازانی وڵاتەکەی رایگەیاند، کە دەبێ شەڕی داعش بەر لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کۆتایی پێ بێت.
وەزیری بەرگری فەرەنسا گوتیشی: بەر لە ٢٠١٤ بڕیار بوو بۆ شەڕی دژ بە داعش بێینە سوریا، ئێستاش بەم ئاراستەیە لەم وڵاتە لە رووی سەربازییەوە ئامادەین. دەبێ کۆتایی بە شەڕی دژ بە داعش بهێنین و فەرەنسا لەم شەڕە بەردەوام دەبێت.
بارلی گوتیشی “بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا، بە چەند هەفتە ناگاتە ئەنجام و چۆنیەتی کشانەوەی ئەم هێزانە تاوتوێی زیاتر دەکرێت”.