ئیسرائیل لە رێکخراوێکی جیهانی دەکشێتەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

نوێنەری وڵاتی ئیسرائیل لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ئەم وڵاتە لە ئەندامەتی رێکخراوی جیهانیی یۆنسکۆ دەکشێتەوە، کە سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

دنی دانۆن، نوێنەری ئیسرائیل لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: ئیسرائیل بە شێوەی فەرمی  ولە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ لە ئەندامەتی رێکخراوی یۆنسکۆ دەکشێتەوە.

ئەم بەرپرسەی ئیسرائیل یۆنسکۆ تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئەم رێکخراو بە دوای دروستکردنی مێژوویەکی نوێیە، کە لەو رێگەوە پەیوەندی جوولەکەکان بە شاری ئۆرشەلیم رەتدەکاتەوە.

بە گوتەی دانۆن، لە رێکخراوێکدا، کە بیهەوێ بە شێوەی ئامانجدار ئیسرائیل بخاتە ژێر پرسیارەوە، وەکو ئەندام نامێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com