نوچەنێت-ئاژانسەکان
لە دوایین رۆژی ساڵی ٢٠١٨، گوتەبێژی پێنتاگۆن دەستی لەکارکێشایەوە.

دانا وایت، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هاوکات لە گەڵ کۆتایی کاروباری جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا، دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.
وایت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە تویتێکدا نووسی: لەو دەرفەتەی، کە ئیدارەی ئەمریکا بۆی فەراهەم کردم، کە وێڕای جەنەڕاڵ ماتیس و سەربازان و فەرماندەکانی دیکە. خزمەت بەم و ڵاتە بکەم، سپاس و پێزانینم هەیە، بۆ من مایەی شانازی بوو.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، کە بە سەر کاروباری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ تێپەڕ دەبێت، بە دەیان بەرپرسی ئیدارەکەی یان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە یان ئەوەی، کە لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە.