نوچەنێت-رۆیتەرز
فەرماندەی کاروباری هەواڵگری سوپای ئیسرائیل لەبارەی پەرەسەندنی نفوز و کاریگەری ئێڕان لە عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت “ئێران بە نیازە عێراق بکاتە مەیدانێک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل”.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی ئیسرائیل، سەبارەت بە کاریگەری و نفوزی ئێران لە عێراق هۆشدارییان داوە. جەنەڕاڵ تەمیر هایمەن، فەرماندەی کاروباری هەواڵگری سوپای ئیسرائیل لە ئێستادا نیگەرانی خۆی لەبارەی ئەم کاریگەریەی ئێران لە عێراق دەربڕیوە.
جەنەڕاڵی ئیسرائیلی گوتوویەتی “سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، لە پەیوەندی لە گەڵ دەستوەرنەدانی لە ناوچەکە بۆتە هۆکارێک تاکوو ئێران، عێراق بکاتە مەیدانێک بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی، هەر وەک چۆن لە سوریا خەریکە.