نوچەنێت: ئاژانسەکان
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای له سوریا بۆ ماوه‌ی ٤ مانگ ده‌ربڕیوه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه تره‌مپ له كاتی سه‌ردانه نهێنییه‌كه‌یدا بۆ عێراق گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕیاره، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پۆڵ لاكامێرا، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش گفتوگۆی كردووه.
نیویۆرك تایمز نوسیوویه‌تی: “تره‌مپ به‌ڵێنی داوه چه‌ند مانگێك ده‌رفه‌ت بداته به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پلانی كشانه‌وه له سوریا جێبه‌جێ بكه‌ن”.
ئه‌وه له كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، لێدوانه‌كانی له‌باره‌ی به‌خێرایی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا خاوكردووه‌ته‌وه‌و ئێستا باسی پلانێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به هێواشی بكشێنه‌وه. هه‌روه‌ها پێیوایه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له ململانێكانی سووریا به‌ده‌ستیهێناون، ده‌یكه‌نه “پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی”.
پێشتر لینزی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كان رایگەیاندبوو، کە “سه‌رۆك تره‌مپ به‌ڵێنیداوه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ئه‌ركه‌كانیان بهێنن و شكستی ته‌واوه‌تی به داعش بهێنن”. له كاتیكدا بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ی له رۆژی ١٩-١٢-٢٠١٨ بووه شۆك بۆ وڵاته‌كه‌ی و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
لینزی گراهام راشیگەیاند ئامانجەکانیش بریتین لە: “یەكەم، داعش بە تەواوی لەناوچووبێت. دووەمیان، ئێران لە سووریا گەشە نەكات و ھەژموونی فراوان نەبێت. سێیەمیشیان، ئەوەیە كە ھاوپەیمانە كوردەكانمان پارێزراوبن”.
لەبارەی هێزە کوردییەکان، گراهام گووتی “سەرۆک قسە لەگەڵ تورکیا دەکات تاکو دڵنیا بێت جەنگ لەگەڵ هاوپەیمانە کوردەکانمان روونادات. سەبارەت بە نیگەرانیەکانی تورکیاش لە یەپەگە، دەکرێت ناوچەی پارێزراو دروستبکرێت”.