پێشبینی قەیرانی ناوخۆیی دەکرێ

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

راوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسداران، سەبارەت بە سەرهەڵدانی کێشە و قەیرانی ناوخۆیی لە ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت “ساڵی داهاتوو لە گەڵ دوو کێشەی گەورە بەرەوڕووین”.

عەلی محەمەد نائینی، راوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرهەڵدانی خۆپێشاندان و بزووتنەوەی کرێکاری، لە ساڵی داهاتوو هۆشداری دەدات.

پێشتریش عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە بارەی پیلانەکانی ئەمریکا هۆشداری داوە و گوتوویەتی “پێدەچێ ئەمریکا بۆ ساڵی داهاتوو و دژی حکومەتی ئێران پیلانی داڕشتبێت”.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی سوپای پاسداران، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی ئێران، دەکرێ وەکوو زەمینەیەک بۆ رێکخستنی بزووتنەوەی ناڕەزایی و خۆپێشاندان لە ئێڕان کەڵکی لێ وەربگیرێت. هەروەها بە هۆی گوشارە ئابوریەکانی ئەمریکاوە، پێشبینی ناڕەزایی کرێکاران و سندیکاکانی کرێکاری کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com