ژمارەی داعشە بیانییە لە عێراق ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

حکومەتی عێراق 616 کەسی بیانی لە ساڵی 2018، کە تۆمەتی داعشبوونیان بەسەردا ساغ بووەتەوە سزای یاسایی داون.

فرانس پرێس لە زاری دەسەڵاتی دادوەری عێراق ئاشکرایکردووە، لە ساڵی 2018 زیاد لە 600 کەسی بیانی، کە زۆربەیان ژنن لە عێراق سزای یاسایی دراون.

لە کۆتایی ساڵی 2017، عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند و لە ساڵی 2014ەوە، نزیکەی 20 هەزار کەس بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیرکراون.

گوتەبەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی لە عێراق، عەبدولستار بایراقدار، بە فرانس پرێسی گوتووە: “466 ژن، 42 پیاو و 108 کەسی خوار تەمەن 18 ساڵ رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە و سزا دراون”.

ئەو بەرپرسەی حکومەتی عێراق ئاشکرای نەکردووە، کە سزای ئەو کەسانە چیبوون.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، سەرچاوەیەکی عێراقی لە دادگای باڵای عێراق ئاشکرایکردبوو، 300 داعش سزای لە سێدارەدان و 300 دیکەش سزای زیندانی هەتاییان بەسەردا سەپاوە.

زۆربەی ئەو ژنانەی لە عێراق بە تۆمەتی داعشبوونیان دەستگیر کراون، خەڵکی وڵاتانی تورکیا و روسیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com