نوچەنێت-تاس
سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی هەواڵی تاسی روسیای گوتووە، کە ئەنقەرە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە منبج پاشگەز بۆتەوە، بەڵام پێداگری و جەخت لە سەر بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات دەکاتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە تورکیا جەختێکی تەواو لە سەر بەڕێوەبردنی پلانە سەربازیەکانی لە دژی کورد لە سوریا دەکاتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئەنقەرە بە رواڵەت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری منبج پاشگەز بۆتەوە.
سەرچاوە روسیەکان باس لە گەیشتنی سوپای سوریا بۆ دەورووبەری شاری منبج دەکەن.