نوچەنێت-المعومە
رێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق لە بەیانێکدا پلانی خۆی بۆ پێکهێنانی هێزێکی نوێ ئاشکرا کرد.
حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ دیسەمبەر، لە بەیانێکدا رایگەیاند: بڕیاری کۆتایی لە سەر پێکهێنانی هێزێکی دەریایی سەر بەم رێکخراوە دراوە و ئەم هێزە نوێێە لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین کاروبارەکانی خۆی رادەپەڕێنێت.
ساڵی ٢٠١٤ و لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ، لە سەر فەتوایەکی ئاتەتوڵڵا عەلی سیستانی، حەشدی شەعبی پێکهات. ئامانج لە پێکهێنانی ئەم هێزە لە سەرەتاوە یارمەتیکردنی سوپای عێراق و هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە بووە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش.
ئەم هێزە لە ٤٠ گروپی جیاواز، کە زۆربەیان شیعە پێکهاتووە و لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت.
رۆژی ٢٦ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٦، بە دنەگی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق حەشدی شەعبی وەک هێزێکی جیا لە سوپای عێراق، بە فەرمی ناسێندرا.