نوچەنێت-بی بی سی
حەسەن خومەینی، نەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئیران، لە گوتارێکدا سەبارەت بە هۆکاری کەوتنی حکومەتەکان و بە ئاماژەدان بە دۆخی ئێستای ئێران، دەڵێت “هیچ گرەنتییەک بوونی نییە، کە ئێمە بمێنینەوە”.
لە بەشێکی دیکەی ئەم گوتانەی نەوەی خومەینی، کە لە سەر پێگەی جەماران بڵاو بۆتەوە، هاتووە: دەبێ یاسا وهۆکاری کەوتن و سەقامگیری حکومەتەکان لە بەرچاو بگرین، بەڵکوو بە پیچەوانەوە هیچ گرەنتییەک بۆ مانەوەمان بوونی نییە، ئەگەر ئەم یاسایانە رەچاو نەکرێن، هەموو شت لە دەست دەڕوات.
بە گوتەی نەوەی خومەینی، ژێرخانی کۆمەڵگایەک، ئەخلاق و هەستی رەزامەندی خەڵکە، ئەگەر بینیەمان پڕەنسیپەکان پێشێل کراون و سەرنج بخەینە سەر شتە لاوەکیەکان، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ ڕووخانی کۆمەڵگا.