نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
پێگەی یۆرۆ نیوز لە یاداشتێکدا، وێڕای ئاماژەدان بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، جەخت دەکاتەوە ئەم وڵاتە دەبێتە میدانی سەرەکی ململانێی دوو وڵاتی رکابەر و دژبەری وەک سعودیە و ئێران.
یۆرۆ نیوز سەبارەت بە دۆخی داهاتووی سوریا و ریزبەندی وڵاتانی دژبەری وەک سعودیە و ئێران نووسیویەتی:لە دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە سوریا،بە دوور نییە کە ململانێ و بەریەککەوتنی ئێران و سعودیە لە سوریا توندتر بێتەوە.
بە گوێڕەی پێگەی یۆرۆ نیوز، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ کات ڕووی ئارامی و سەقامگیری بە خۆوە نەبینیوە، بە تایبەت لە دوای هێرشی ئەمریکا لە ٢٠٠٣ بۆ سەر عێراق و دواتر بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا، ناوچە و بە تایبەت وڵاتی سوریا، دەبێتە مەیدانی ململانێی سەربازی و ناڕاستەوخۆی تاران و ریاز، کە پێدەچێ بە شێوەی شەڕی بەوەکالەت درێژە بکێشێت.