نوچەنێت: ئیسنا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٩-١٢-٢٠١٨، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا ئاشکرای کرد تاران بڕیاریداوه، پاش شكستھێنانی داعش راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، باڵیۆزی ئێران له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌وانی عێراقی گوتوویه‌تی “ئێران پاش كۆتاییهاتنی هه‌ڕه‌شه و شكستھێنانی رێكخراوی داعش، ته‌واوی راویژكاره سه‌ربازییه‌كانی له عێراق پاشه‌كشه پێده‌كات”.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی “ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی عێراق ساڵی رابردوو به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستیهێنا، هۆكاری سه‌ره‌كی كشانه‌وه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئێرانه له عێراق”.
باڵیۆزی ئێران له عێراق، پاساوی بۆ ناردنی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان له ساڵی ٢٠١٤ هێناوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بووه و ره‌خنه‌ی توندی له بوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گرتووه.