نوچەنێت
فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ٢٩ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٨، گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و نامه‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی گه‌یاندووه‌ته به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە دوای بڕیاری چاوەڕواننەکراوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا، هاوپه‌یمانی سوریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) بڕیاریدا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا چۆڵ بكه‌ن و بیده‌نه‌وه ده‌ست سوپای ئه‌سه‌د، پێشبینی ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند: ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه له باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته بۆ گرنگیدان به به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوانییان له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی دژه تیرۆر و هاوكاریكردن یه‌كدی هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه، به دیاریكراویش له ناوچه سنوورییه‌كان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا، هه‌ردوولایه‌ن بیروڕایان له باره‌ی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕ كردووه، سه‌رۆكی سووریاش دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌رێنین و ئێستا “ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ زۆربه‌ی شاره‌كانی سووریا و عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا جەختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، کە “ویستی گه‌لانی ناوچه‌كه بۆ پارێزگاری له سه‌روه‌ری وڵاتانیان، له پیلانگێڕییه ده‌ره‌كییه‌كان به‌هێزتربوو”.
به گشتی وڵاتانی ناوچه‌كه له هه‌وڵدان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ئاسایی بكه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئێستا سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د گه‌ڕاوه‌ته‌وه زۆربه‌ی شاره‌كان، كه پێشتر له ده‌ست سوپای ئازاد و ته‌نانه‌ت هێزه كوردییه‌كانیشدا بوون.