نوچەنێت: ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، مۆسکۆ چاوەڕێ دەکات، تاوەکو بەڵێنی ئەمریکا بە کشاندنەوەی هێزەکانی لە سوریا کردەوەی بەدواوە بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە لە رۆژی ١٩-١٢-٢٠١٨، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاریدا بە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی لە مۆسکۆ رایگەیاند “پێویستە لەسەرمان چاوەڕێ بین تاوەکو بەڵێنەکان کردەوەیان بەدواوە بێت. ئەمریکییەکان هەمیشە دوورن لەو بەڵێنانەی کە دەیاندەن”.
وەزیری دەرەوەی روسیا هەروەها گوتی “ئەوەی، کە ئێمە بیستوومانە، ئەمریکا هێزەکانی دەکشێنێتەوە، بەڵام وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە و هاوپەیمانیش لە سوریا دەمێنێتەوە، تەنانەت لەسەر خاکی سوریا”.