نوچەنێت
شێخ مه‌هدی سمێده‌عی، موفتی سووننه‌كانی عێراق، كه به كه‌سێكی نزیك له حكومه‌ت داده‌نرێت، فه‌توای له باره‌ی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ داوه و ده‌ڵێت “جه‌ژنی سه‌ری ساڵ هی كافرانه و حه‌رامه”.
ئەم فتوایە له‌كاتێكدایه، كه بۆ یه‌كه‌مجاره عێراق، رۆژی 25ی دیسه‌مبه‌ر، به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح، ده‌كاته پشووی فه‌رمی بێت
فه‌تواكه، كه له په‌یجی فه‌رمی خانه‌ی فه‌توای عێراقی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه “له‌رووی شه‌رعه‌وه ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ و پیرۆزبایی و به‌شداری كردن، درووست نییه”.
سمێده‌عی، بنه‌مای حه‌رامكردنی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ساز ده‌كرێن، گێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر پیاوانی ئایینی و به‌تایبه‌تیش “ئیبن قه‌یم جوزی”، كه ده‌ڵێت “پیرۆزباییكردن له كریستیانه‌كان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوون، هاوبه‌شی دانانه بۆ خوا”.
هەروەها سمێده‌عی، وه‌كو موفتی سووننه‌كانی عێراق، له هه‌مان كاتدا سه‌رپه‌رشتی دوو لیوای چه‌كداری سووننه ده‌كات له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و میلیشیایه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه.