نوچەنێت-تاس
ئاژانسی هەواڵی تاسی روسیا، لە سەر زاری دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاندووە، کە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە ناوەڕاستی مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ کۆدەبنەوە.
گوتەبێژی کۆشکی کرملین، وردەکاری زیاتری لە بارەی ئەم دیدارەی نێوان پوتین و ئەردۆغان نەخستۆتەڕوو.
هەواڵی دیدار و کۆبوونەوەی نێوان پوتین و ئەردۆغان لە کاتێکدایە، کە سەرۆککۆماری تورکیا لە رۆژانی رابردوو رایگەیاند، کە سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە گەل سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە.
دوایین دیداری سەرۆکی ئەم دوو وڵاتە، دەگەرێتەوە بۆ دانیشتنی چوارقۆڵی سەرانی تورکیا، روسیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، کە لە ئیستەنبوڵ پێکهات.