باڵیۆزخانەی بەحرەین لە سوریا چالاک دەکرێتەوە

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

دوانەدوای کرادنەوەی باڵیۆزخانەی  ئیمارات لە سوریا،بەحڕین رایگەیاند باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە  چالاکیەکانی لە سوریا دەست پێدەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی دیسەمبەر رایگەیاند، کە چالاکیەکانی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە دیمەشق سەر لە نوێ دەستپێدەکاتەوە.

بڕیاری ئەم دوو وڵاتە عەرەبیە بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە سوریا، وەک نیشانەی سەرکەوتنی سیاسی و دیپلۆماسی بەشار ئەسەد هەژمار دەکرێت.

وزارەتی بەحرێن لە بەیانێکدا، وێڕای ئاماژەدان بە چالاکبوونەوەی باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، جەختی لە سەر رۆڵی وڵاتانی عەرەبی لە پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com