نوچەنێت-شەرقولئەوسەت
دەوڵەتی ئەفغانستان رایگەیاند، گوتەبێژی گروپی تیرۆرستی داعش لە میانی هێرشێكی ئاسمانی کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا کوژرا.
ئاژانسی هەواڵی خامە پرێس لە زاری بەرپرسێکی ویلایەتی نەنگێرهار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان رایگەیاند: «عزیز اعظم» گوتەبێژی گروپی تیرۆرستی داعش لە ویلایەتی خوراسان، بە هۆی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ئەم ویلایەتە کوژرا.
سوپای ئەفغانستان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، دەڵێت: «عزیز اعظم» تۆمەتبارە بە ئەندامگیری بۆ داعش و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی.
داعش تاکوو ئێستا بەرامبەر بەم هەواڵە کاردانەوەی نیشان نەداوە.